Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 06:43

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دەکات

بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا
کوردستان TV
#7
100%


ڕۆژی چوارشەممە 2ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفڕانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی.

هەر لە كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا مورتەزا عەبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.