Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:26

هاوڵاتیه‌ک له‌شارى سلێمانى کوژرا

بۆ درێژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ بكه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ، له‌شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود هاوڵاتیه‌ك له‌كاتى شوفێرى ،ته‌قه‌ى به‌سه‌ریدا ده‌كرێ به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌سوتێت و دواتر به‌هۆى ده‌ست درێژى گوله‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیه‌كه‌ ناوبراویش گیان له‌ده‌ست ده‌دات  

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ڕوداوه‌كه‌ له‌شه‌قامى شه‌ست مه‌تری ڕوویداوه‌ ،  جۆرى ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كه‌ كه‌به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌ ئاگرى گرت سكۆدابووه‌ ، له‌ئێستادا تیمه‌كانمان له‌پۆلیس  له‌شوێنى ڕووداوه‌كه‌ن و دواتر بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌هۆكارى كوژرانى هاوڵاتیه‌كه‌ بۆچى ئه‌و كاره‌ى له‌به‌رامبه‌ری دا ئه‌نجام دراوه‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.