Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:05

سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ پاره‌ى چاودێرى مامۆستایان دابه‌ش ده‌کرێت

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى پاره‌ى چاودێرى  ماۆستایان ، بۆ ئه‌و ماۆستایانه‌ى چاودێرى تاقى كردنه‌وه‌كانى پۆلى 9 و 12 یان كردووه‌ . 

له‌درێژه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى كه‌ئاراسته‌ى مامۆستایانى كردووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى هۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌كان له‌پۆلى 9ى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یی  سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 9ى به‌یانى سه‌ردانى ژمێریاری به‌ڕێوبه‌راتیمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى خه‌رج كردنى ئه‌و بڕه‌ به‌سه‌ر مامۆستایان 

له‌كۆتادا پەروەردەی رۆژهەڵاتى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌نێت ، به‌مه‌رجیك سبه‌ینێ پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ر موچه‌ دابه‌شبكرێت ئه‌وا خه‌رجكردنی‌ پاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.