Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:05

پێشمه‌رگه‌ دوو ئۆتۆمبێلى داعش تێک ده‌شکێنێت

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كاتژمێر 4:30 به‌ره‌به‌یان به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزێكى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ ، به‌به‌شدارى هێزێكى ئه‌مریكى له‌سنورى خورماتوو  ،  له‌گونده‌كانى ئه‌و سنوره‌ و تایبه‌ت گوندى قۆریجان ئۆپه‌راسیۆنێك له‌دژی چه‌كدارانى داعش ئه‌نجام درا ، كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه‌ و له‌ماوه‌كانى ڕابردوو چاڵاكیان ئه‌نجامداوه‌ له‌سنوره‌كه‌ ، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ توانیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا دوو ئۆتۆمبێلى داعش تێك بشكێنن و ماتۆڕ سكیلێكیش كه‌به‌ڕووى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مریكادا ده‌هات ده‌یووست خۆی بته‌قێنته‌وه‌ ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌دوره‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌ 

ئه‌رسه‌لان عه‌لى به‌رپرسى ناوچه‌ى خورماتووى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ بووه‌ له‌پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش ، هێزێكى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و هێزێكى ئه‌مریكى به‌شداریان تێدا كردووه‌ له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:30 ده‌ستى پێكرد و كاتژمێر 8:00 به‌سه‌ركه‌وتوویی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كۆتایی هات و ناوچه‌كه‌ پاك كرایه‌وه‌ له‌چه‌كدارانى داعش و پاشماوه‌كانیان ، وه‌له‌ئه‌نجامى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چه‌كداره‌كانى داعش سه‌رجه‌میان كوژراون و ته‌رمه‌كانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى  هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌نه‌ .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.