دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له‌شارى كه‌ركوك ، لهگهڕهكى حه‌ى عه‌سكه‌رى ، هێزێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا بهچهكى سوك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزێكى پۆلیسى عێراقى له‌كاتێك هێزه‌كه له‌ناوچه‌كه به‌شێوه‌ى گه‌ڕۆكدا ده‌سوڕانه‌وه ، دوای هێرشه‌كه چه‌كدارانى نه‌ناسراو له‌ناوچه‌كه ده‌ڕۆن بێ ئه‌وه‌ى بریندار وه‌یاخود كوژراویان لێبكه‌وێته‌وه
هێزه‌كانى پۆلیسى عێراق له‌پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاندووه ،هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێكردووه له‌ناوچه‌كه بۆ گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانى نه‌ناسراو ، وهپۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه لهئاكامى هێرشه‌كه بۆ سه‌رمان زیانى گیانى مان نه‌بووه جگه له‌زیانى ماددى نه‌بێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.