Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 19:33

وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ئاشکرا کرد

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ساڵی 2018 ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 3/5/2018، یان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6/5/2018، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كات.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.