Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 18:58

له‌ ئاکامی هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر قه‌زای تارمییه‌ هه‌شت که‌س کوژراون

له‌ نێویاندا دوو پۆلیس هه‌ن
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌  كوژراون بۆ هه‌شت كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شارۆچكه‌ی تارمییه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند به‌ پێی دوایین ئامار كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆمار كراوه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌ باكووری به‌غدا كوژراون بۆ هه‌شت كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌ كه‌ له‌ نێویاندا دوو پۆلیس هه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ ته‌ڵال خالیدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌شت كه‌س.

گوتیشی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌كانی ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی قه‌زای تارمییه‌یان داخستووه‌ و به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه‌ خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌دا حه‌شارداوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.