لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له گۆڕان وه‌رده‌گرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، راگه‌یاند،: یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له گۆڕان وه‌رده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی پێویستی به دوو به‌ره هه‌یه، یه‌كێكیان له سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌وی دیكه‌یان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتیشی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.