زۆربه‌ی زۆری ماسییه‌كان گه‌ر له ئاو بێنه ده‌ره‌وه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مرن، به‌ڵام له چه‌م و رووباره‌كانی ئه‌فه‌ریقادا هه‌ندێك جۆری ماسی هه‌یه كه خاوه‌نی سییه ده‌توانن بۆ چه‌ند مانگێك بێ ئاو بژین.
ئاوه‌كانی ئه‌فه‌ریقا له گه‌رمترین رۆژه‌كانی هاویندا بۆ چه‌ند مانگێك وشك ده‌بن ، بۆیه له‌كاتی كشانه‌وه‌ی ئاوه‌كاندا ئه‌م ماسییانه خۆیان له ژێر قوڕاوی جۆگهكاندا ده‌شارنه‌وه و ده‌وروبه‌ریان به قوڕ داده‌پۆشن و ته‌نیا كونێكی بچووك ده‌هێڵنه‌وه بۆ هه‌نه‌سه‌دان.
به‌م شێوه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی جۆگه‌كان و روباره‌كان پڕئاو ده‌بنه‌وه ، ئه‌م ماسییانه چه‌ند مانگێك له رێی به‌كارهێنانی سییه‌وه له ژیان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رچاوه/ چی؟ بۆچی؟ چۆن؟
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.