Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 07:15

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: به‌ڵگه‌کانی ئیسرائیل دژ به‌ ئێران بڕواپێکراون

نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژمی ئێران درۆی كردووه‌
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ، رایگه‌یاند:  به‌ڵگه‌كانی بنیامین نه‌تانیاهۆ ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڕواپێكراون.

پۆمپیۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری ورده‌كاری به‌ڵگه‌كاندایه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ ئێران به‌ دونیای گوتووه‌ كه‌ به‌رنامه‌ ناوكیه‌كه‌یان ئاشتیخوازانه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌كانی ئیسرائیل كه‌ له‌ نێو خۆی ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ست هێنراون، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژمی ئێران درۆی كردووه‌.

بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌ كاتی باسكردنی به‌ڵگه‌ نهێنییه‌كانی به‌رنامه‌ ناوكییه‌كه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ كرد كه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار "فایل و به‌ڵگه‌" كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی ٥٥ هه‌زار لاپه‌ڕه‌ یا ١٨٣ سی.دی كه‌ به‌ هه‌مووی ده‌كاته‌ "نیو ته‌ن" له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ ناوكییه‌ "شاراوه‌"كه‌ی ئێرانیان له‌ بن ده‌سته‌ و هه‌مووی ده‌ده‌نه‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوه‌كی و ئه‌مه‌ریكا.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.