Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 09:23

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا کرد

كۆنفرانسى په‌‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووری له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسى په‌‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، بانگهێشت كراوه‌.
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/5/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق كرد كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسى په‌‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، بانگهێشت كراوه‌.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز مورته‌زا عیبادى، سه‌ركونسولى كونسلخانه‌ى ئێران له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیان تاتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ژووره‌ بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ساز كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.