Erbil 2°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 00:56

پلانێکی عه‌بادی و مالکی ئاشکرا ده‌بێت

لەپێناو بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران تێدەكۆشن
کوردستان TV
100%


حزبی دەعوە بە تاكتیك دوو لیستی جیاوازی دروست كردووە، بۆ نێو هەڵبژاردنەوە، هەردووكیان پێكەوە لەپێناو بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن حزبەكەیانەوە، حزبی دەعوە تێدەكۆشن.

هاوپه‌یمانی "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌ی ئێمه‌یه‌" به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ئێقبال، وه‌زیری ئێستای په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاشكرایكرد، به‌شداریكردنی حزبی ده‌عوه‌ به‌ دوو لیستی جیاوازی ده‌وڵه‌تی قانوون به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، جێگری سه‌رۆك كۆمار و هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بۆ خۆڵكردنه‌ چاوی سوننه‌كانه‌ و ته‌نیا تاكتیكێكه‌ بۆ مانه‌وه‌ی شیعه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدا.

(هاوپەیمانی نەینەوا ناسنامەمانە)، كە لەلایەن محەمەد ئیقبال وەزیری پەروەردەی ئێستەی عێراقەوە سەركردایەتی دەكرێ، ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا هاتووە كە حزبی دەعوە بە تاكتیك دوو لیستی جیاوازی دروست كردووە.

هەروەها دەڵێ نووری مالیكی كە وەك سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی وەك سەركردەی هاوپەیمانی نەسر بەجیا هاتوونەتە نێو هەڵبژاردنەوە، هەردووكیان پێكەوە لەپێناو بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن حزبەكەیانەوە، حزبی دەعوە تێدەكۆشن.

بەیاننامەكە دووپاتی كردووەتەوە كە مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە و عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ڕێگەی ئەم تاكتیكەوە دەیانەوێ لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوودا دەنگی شیعە و سونەی عێراق بەدەست بێنن.

نموونەشی بەوە هێناوەتەوە كە باڵی عەبادیی حزبی دەعوە لە پارێزگا سونەكانی عێراق چووەتە نێو ركابەرییەكانەوە، لەوانەش پارێزگای مووسڵ، بەڵام مالیكی تەنها لە پارێزگا شیعیەكان دابەزیوە. دەیانەوێ بەم ڕێگەیە دەنگی هەموو لایەك ببەن و لە دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانیشدا، دەبنەوە بەیەك لیست.

ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ هۆشداریشی دایه‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و پێكهاته‌ی سوننی به‌گشتی، به‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ درك به‌و تاكتیك و فێڵانه‌ی حزبی ده‌عوه‌ بكه‌ن و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و، هه‌رگیز رێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی فه‌رامۆشكردن و ماڵوێرانی سوننه‌كان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

هاوپەیمانییەكە دووپاتی كردووەتەوە لە ئەگەری مانەوەی حزبی دەعوە لەسەر دەسەڵات لە عێراقدا، مانای ئەوە دەگەیەنێ ئەم وڵاتە بۆ چوار ساڵی تریش بەردەوام دەبێ لەسەر شكست و دۆڕان و رووخان.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.