Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 05:18

پۆلیسى ئیتاڵیا پاسه‌وانیه‌کى باشى محه‌مه‌د سه‌لاح ده‌کات

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ ڕۆما میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، شاندى یانه‌ى لێڤه‌رپول گه‌یشته‌ ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا ،  به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر ڕۆما ، ڵه‌گه‌ڵ گه‌یشتنى شاندى ڕۆما ، پۆلیسى ئیتاڵیا وێڕاى ئه‌وه‌ى  پارێزگارى ته‌واو له‌یاریزانانى ڕۆما ده‌كه‌ن له‌هه‌ر هێرشێكى له‌ناكاوى هه‌واداران له‌ئه‌گه‌رى ڕوودان بۆ سه‌ر یاریزانان ، پارێزگاریه‌كى باشتر له‌ئه‌ستێره‌ى لێڤه‌رپول محه‌مه‌د سه‌لاح ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر پارێزراو بوونى له‌ترسى هه‌ر هێرشێك كه‌بۆ یاریزانانى ناوبراو ئه‌نجام بدرێت .

لێڤه‌رپول له‌یاری چوون به‌ئه‌نجامى پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو ، له‌و یاریه‌دا محه‌مه‌د سه‌لاح توانى  دووگۆل له‌یانه‌ى ڕۆما ئه‌نجامبدات

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ڕۆما میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.