Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:34

سەرۆکی حزبێکی تورکمانی داوا لە لایەنگرانی دەکات دەنگ بۆ پارتی بدەن

هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول كە ترووسكایی بە گەلی توركمان بەخشیوە
کوردستان TV
#7
100%

حزبێكی توركمانی بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد و سەرۆكی حزبەكەش داوا لە دەنگدەرەكانی حزبەكەی دەكات ، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بۆ پارتی بدەن.

عیرفان كەركووكلی، سەرکردەیەکی پارتی گەلی توركمانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: نەتەوەی توركمان بە درێژایی دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق لەژێر زوڵم و چەوساندنەوەدا بووە، تا هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول كە ترووسكایی بە گەلی توركمان بەخشیوە و "هیواكانی نەتەوەكەمان لە سایەی ئەو شۆڕشە گەورەتر بوون.

ئەو سەرکردەیەی پارتی گەلی تورکمانی گوتیشی: هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای راپەڕینەوە بوونەتە هۆی بەرجەستەبوونی كۆمەڵێك مافی دەستووری و یاسایی و كولتوری، بەو هۆیەوە چەندین دەسكەوتی گەورەمان لە پەرلەمانەن و حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە.

عیرفان كەركووكلی جەختی لەوەش کردەوە كە لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوو خوێندن بە زمانی توركمانی لە زۆربەی ناوچەكان كراونەتەوە، هاوكات بەهۆی سووربوونی بەڕێز بارزانی مافەكانی توركمان لە دەستووری عێراق چەسپان".

ئەو سەرکردەیەی پارتی گەلی تورکمانی ڕاشی گەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان تەنیا داكۆكی لە گەلی كورد ناكات، بەڵكوو داکۆکی لە هەموو نەتەوەكانی دیكەی كوردستانی دەكات، بۆیە داوا لە لایەنگرانمان دەكەین دەنگ بە لیستی 184 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بدەن".

سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی راگەیاند ، دوای بایكۆتی هەڵبژاردنەكان ، بریاریانداوە لایەنگرەكانیان دەنگ بدەن بە پارتی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.