Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:36

فەرماندەیه‌کی پێشمه‌رگه‌: ئێمە پۆستاڵی پێشمەرگەیەک نادەیەنە ھەموو داتاو زانیاریەکانی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

پێشمەرگە بەدڵی خۆی دەنگ دەدات و دەنگ بە بزووتنەوەی گۆڕان نادەن
کوردستان TV
#7
100%


فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوای دوو ڕاگەیاند: عەلی حەمەساڵح، چاوی بە پێشمەرگە ھەڵنایەت، چونکە باش دەزانێ ھێزی پێشمەرگە بەدڵی خۆی دەنگ دەدات و دەنگ بە بزووتنەوەی گۆڕان نادەن، بۆیە بەھۆی نەفامی و شکستەکانی خۆیەوە بەو شێوەیە تۆمەت بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان درووست دەکات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمە جگە لەوەی کە پۆستاڵی پێشمەرگەیەک نادەیەنە خۆیی و ھەموو داتاو زانیاریەکانی کە جگە لەوتنی ژمارەیەک و چەواشکاریەک ھیچی تر نەبووەو ھیچ سودێکی نە بۆ پێشمەرگە نە بۆ کوردستان و نە بۆ موچە خۆرانیش نەبووە تەنھا وتنی ژمارەیەکە بووە ، رایدەگەیەنێن ھێزەکانی پشتیوانی دوو سەر بەھێزەکانی 70 و سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیە بەڵام وەک و حزبی بوون شانازی دەکەین.

بە تۆمەتی بێڕێزی و سووکایەتیکردن بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، فەرماندەیەکی ھێزەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاشکرای کرد کە سکاڵای یاسایی لە دژی پەرلەمانتارێکی گۆڕان تۆمار دەکەن.

لیوا ڕوکن مەریوان عەلی، فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوای دوو ڕاگەیاند: بەردەوام ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ پاراستنی خاکی کوردستان، قوربانییەکی زۆری داوە، بەڵام بەداخەوە عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، چەند جارێکە بە شێوازی جۆراوجۆر تۆمەتی ناڕەوا ئاراستەی ھێزی پێشمەرگە کردووە و تەنانەت کاتێک ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا بە گوللەی چەکدارەکانی داعش خوێنی دەڕژا، ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان خەریکی سووکایەتی و تۆمەت‌بەخشینەوە بووە بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان".

لیوا مەریوان عەلی ڕوونیشی کردەوە: کۆبوونەوەمان بۆ ئەمنیەتی ناوچاکانی خۆمان کردووە، چونکە ئێمە لە سنوورەکانی حکوومەتی عێراقی و حەشدی شەعبییەوە نزیکین، بێگومان بەرەو ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەڕۆین، پێویستە ئەو شوێنانە بپارێزین، دواجار لەو کۆبوونەوەیەدا ھەر کاندیدێکی حزبێکی سیاسی بەشداریی بکات بەلامانەوە ئاساییە، چونکە ھێزی پێشمەرگە خزم و کەسوکاری خۆی لەناو کاندیدەکانی پارت و لایەنە سیاسییەکاندا ھەیە، بەڵام بەداخەوە عەلی حەمەساڵح، ئەو کۆبوونەوەی قۆستوووەتەوە بۆ ئەوەی سووکایەتی بە پێشمەرگە بکات".

ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەبوایە، دەستی ڕەشی داعش دەگەیشتە عەلی حەمەساڵح و ھەموو ئەو کەسانەی لەناو گۆڕاندا سووکایەتی بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن، ھەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان پێشتر بەڵێنێکی زۆری بە ھێزی پێشمەرگە داوە، بەڵام ھیچ بەڵنێکیان جێبەجێ نەکردووە، بۆیە ئەوا لە ھێزی پێشمەرگە دڵنیان و دەزانن دەنگ ناھێنن، بۆیە تۆمەتی ناڕەوا بۆ پێشمەرگە دروست دەکەن".

ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوەشی ئاشکرا کرد: سبەی لەگەڵ سەرووی خۆمانەوە گفتوگۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی لەسەر سووکایەتی و تۆمەتەکانی عەلی حەمەساڵح، سکاڵای یاسایی لەدژی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان تۆمار بکەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.