Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:31

ترەمپ: ئامادەین رێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێران واژۆ بکەین

ئەمە بارودۆخێک نیە قبوڵ بکرێت
کوردستان TV
#11
100%


سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، رێكکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران قابلی قبووڵ نییە و تا کۆتایی مانگی داهاتوو بڕیاری کۆتایی خۆی لە سەر ئەم رێککەوتنە دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ محەمەد بوهاری، سەرۆکی نیجیریا، کە لە شاری واشنتۆن بەڕێوە چوو، بە ئاماژەدان بەو زانیاریانەی، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرای کرد، رایگەیاند، کە “وڵاتەکەی چیدی رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان تاران و گروپی 1+5 بە فەرمی ناناسێت.

سەرۆکی ئەمریکا  ڕایگەیاند "دەزانین کە ئەم ڕێکەوتنە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێ دێت و ئەو کاتە ئێران بەتەواوەتی ئازاد دەبێت و دووبارە دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی.

دۆناڵد ترەمپ هەرچەند ئاشکرای نەکرد کە ئایا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە دەکشێتەوە پێش کۆتایی هاتنی ماوە دیاریکراوەکە یاخوود نا، بەڵام ئاماژەی بە ئەوە کرد، کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نابێت، لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکووردا.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەمە بارودۆخێک نیە قبوڵ بکرێت، ئێران بە بەتاڵی دانانیشین و موشەک دەهاوێژن و دەڵێن بۆ هۆکاری تەلەفیزیۆنیە بەڵام من وای نابینم.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.