یه‌كێـتى ناوه‌ندى تایكواندۆى كوردستان ، خولێكى راهێنه‌رى بۆ راهێنه‌رانى تایكواندۆ لهشارهكانى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر ده‌یكاته‌وه ، خوله‌كه ڕۆژى پێنج شه‌ممه كاتژمێر 10ى به‌یانى به‌روارى 3 - 5 - 2018 ده‌ستێكى به‌ڕێوه‌چوون ده‌بێت له‌ڕۆژى یه‌كه‌مدا ، خوله‌كه تا ڕۆژى شه‌ممه 5 - 5 -2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و وانه‌بێژى خول راهێنه‌رى نێو ده‌وله‌تى موحه‌مه‌د حوسێن ڕه‌بانى كه‌خه‌ڵكى ئیرانه وانه‌كانى خول به‌به‌شداربووان ده‌ڵێته‌وه .
یه‌كێتى ناوه‌ندى تایكواندۆى كوردستان ڕاشیدهگهیهنێت هه‌ر به‌شداربوویه‌ك پێویسته خاوه‌ن پشتێنه‌ى ڕه‌ش و یه‌ك دان بێ ئینجا ده‌توانێ به‌شدار بێت و وهتهمهنى له 22 ساڵ كه‌متر نه‌بێت
له‌كۆتا ڕۆژى خولدا ڕاهێنه‌رانى به‌شداربوو پۆلێن ده‌كرێن بۆ ده‌ست نیشانكردنیان له‌پله‌ى به‌ندى له‌پله‌كانى ABC .
ناونیشانى به‌ڕێوه‌چوونى خول - گه‌ڕه‌كى 92 - نزیك قوتابخانه‌ى ئه‌حمه‌دى خانى - نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى سه‌ر سوپه‌ر ماركێـتى هیوا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.