له ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی ڕێكخستنی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی شوباته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه: ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی ڕێكخستنی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی شوباته.
له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌شی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌رچاوه باڵاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرای كردووه كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به گه‌یشتنی پاره‌وه هه‌یه له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه: داهاتی فرۆشتنی نه‌وت به بڕی جیا و به ته‌حویلی جیا ده‌گاته‌وه هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بڕه‌كه‌ش ده‌گاته ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر كاتی دابه‌شكردنه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌ته میلاك زۆره‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ و په‌روه‌رده، پێویستییان به بڕێكی زۆر له پاره هه‌یه، بۆیه بڕی پاره‌ی كۆكراوه‌ی پاره‌كه ته‌حه‌كووم به دابه‌شكردنی پاره‌ی سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.