ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە شاری هەولێر، كرێی ئەمپێرەكانی كارەبای بۆ مانگی نیسان دیاری كرد و ڕایدهگهیهنێت، بۆ مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان جیاواز دەبێت لە مانگەكانی ڕابردوو .
لهمبارهیهوه قارەمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر دهڵێت: بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە ناوەڕاستی مانگەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت.
ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاشكرای كردووە كە بۆ مانگی نیسان لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە 120 كاتژمێر كارەبا دراوە بە هاووڵاتییان و نرخی ئەمپێرێكی كارەبا لە نێوان 4 بۆ 5 هەزار دینار دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.