Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 05:31

سکای سپۆرت : ڤینگه‌ر ده‌بێته‌ راهێنه‌رى پاریس سانجێرمان

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


سكاى سپۆرت بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ڤینگه‌ر پاڵێوراوى سه‌ره‌كیه‌ بۆ ئه‌ركى وه‌رگرتنى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى پاریس سانجێرمان ، سپۆرت ڕایده‌گه‌یه‌نێت كارگێرى یانه‌ پاریسیه‌كه‌  گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ كه‌ یانه‌كه‌ بدرێت به‌ ڤینگه‌ر له‌ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى وه‌ك راهێنه‌ر له‌وه‌رزى داهاتوو . 

پێشتر پێگه‌ى ده‌یلى ستار بڵاوى كرده‌وه‌ ،  تۆماس تۆخێل راهێنه‌رى ئه‌ڵمانى پالێوراوه‌ له‌ئه‌رك وه‌رگرتنى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ ، به‌ڵام سكای سپۆرت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوى كرده‌وه‌ته‌وه‌ ڤینگه‌ر نزیكترینه‌ و كارگێرى یانه‌كه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر ناوبراو داوه‌ 

ئۆنای ئیمری راهێنه‌رى ئێستاى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا توانى نازناوى خولى پله‌یه‌كى فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌ڵام له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا وێڕاى خه‌رج كردنى بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆر له‌كڕینى یاریزانان نه‌یتوانى كارێك بكات یانه‌كه‌ى ڕكابه‌ربێ له‌سه‌ر نازناوى چامپیۆنس لیگ كه‌هه‌موو چاوى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نازناوه‌ بوو 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.