ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك بڵاویان كرده‌وه ، شه‌وى ڕابردوو له‌لایه‌ن گروپێكى نه‌ناسراو شوفێرێك بهئۆتۆمبێلهكهیهوه له‌جۆرى فۆڕد ده‌ڕفێندرێت به‌ره‌و شوێنى نادیار ، پۆلیسى كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، دوای گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانى نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گوندى چیمه‌ن توانیان شوفێره‌كه ڕزگاركه‌ن بێ ئه‌وه‌ى بتوانن ئۆتۆمبێله‌كه به‌ده‌ست بهێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ده‌ست چه‌كدارانى نه‌ناسراو
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو پۆلیسى كه‌ركوك ته‌رمى كرێكارێكیان دۆزییه‌وه كهلهشهقامدا فڕێدرابوو ، دواتر ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى شارى كه‌ركوك كرا
له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه میلیشیاكان و پۆلیسى عێراقى ڕوداوه‌كانى كوشتن و فڕاندنى هاوڵاتیان و حاڵه‌تى دزی له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى ڕۆژانه ڕووده‌دات و تۆمار ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.