سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئیسرائیل هه‌میشه هاوسۆز بووه له‌گه‌ڵ پرسی كورد و بڕواشموایه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیرییكردنی خواست و ویستی ئه‌و گه‌له.
ئێهود ئۆلمه‌رت ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه، بێگومان ره‌وشه‌كه به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت و به‌رده‌وام به كاره تیرۆرستییه‌كانیان بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: جێگه‌ی داخه كه ئه‌مریكا به‌نیازی كشانه‌وه‌یه له سووریا ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێت كه ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ریی ئێران له ناوچه‌كه سنووردار بكه‌ن.
گوتیشی: ئه‌وه مایه‌ی گومان نییه كه ئیسرائیل هه‌میشه هاوسۆز بووه له‌گه‌ڵ پرسی كورد و بڕواشموایه كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیرییكردنی خواست و ویستی گه‌لی كورد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ كوردستان24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.