Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:35

ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێکی غاز 11 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ئه‌نجامی هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا بنمیچی ماڵه‌كه‌ رووخاوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵیكی غاز له‌ ماڵێكدا له‌شارۆچكه‌ی جزیر سه‌ربه‌ پاریزگای شرنه‌خ، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، بتڵی غازی چێشتخانه‌ی نهۆمی دووه‌می ماڵێكی دوو نهۆمی له‌ گوندی كاترانی سه‌ر رێگه‌ی نێوان نسێبین-جزیر به‌ هۆكارێكی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا بنمیچی ماڵه‌كه‌ رووخاوه‌.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌شدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نۆ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون. برینداره‌كان به‌ ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلۆپی و جزیر گوازراونه‌ته‌وه‌.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.