Erbil 24°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:35

پێکهاته‌ى پێشبینی کراوى یاری ریال مه‌درید - بایرن میونشن ڕاگه‌یاندرا

ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید میواندارى بایرن ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میواندارى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى ده‌كات ، ریال مه‌درید یاری چوونى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی به‌كۆتا هێنا بوو به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌ ده‌دا تۆماری بكات به‌سه‌ر بایرن له‌پێناو گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی ، له‌به‌رامبه‌رب بایرن وه‌ك له‌لێدوانى یاریزانان و به‌رپرسانى یانه‌دا هاتووه‌ ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ یاری تۆڵه‌ ده‌بێت له‌ڕیال مه‌درید بكه‌ینه‌وه‌ به‌تۆمارێكى باش كه‌قه‌ره‌بووى یاری چوون بكه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ یاری كۆتایی . 

ڕۆژنامه‌كانى ئیسپانیا پێشبینیان بۆ پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ كردووه‌ كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت 


پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى ریال مه‌درید 

 ناڤاس 
 
 مارسیلۆ ، رامۆس ، ڤاران ، فاسکێز 
 
 کرۆس ، کاسیمیرۆ، مۆدریچ ، ئەسینسیۆ  

ڕۆناڵدۆ ، بنزیما  
 
پێکھاتەی پێشبینى كراوى  بایرن  میونشن

 یۆرلیچ  

 کیمیچ ، نیکۆلاس ، ھۆمێلس ، ئالابا  

 رۆدریگێز ، مارتینێز ،  ئەلکانتارا ، ریبێری  

 مۆلەر ، لیڤاندۆڤسکی 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.