Erbil 31°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:49

رۆژنامه‌یه‌کی له‌نده‌نی هۆکاری کوژرانی به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی ئاشکرا کرد

له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه‌ كوژرا
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد، له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه‌ كوژرا.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كوژرانی  قاسم زوبه‌یدی ، به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ چونكه‌ ناوبراو نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دركاندووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارێك كه‌ له‌ چوار كه‌س پێك هاتبوون،  له‌ گه‌ره‌كی كه‌راده‌ی به‌غدا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی قاسم زوبه‌یدی و به‌ فیشه‌ك له‌سه‌ریان داوه‌و كوشتوویانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌كداره‌كان دوای ئه‌وه‌ی ناوبراویان كوشتووه‌، هه‌ڵساون به‌ شكاندنی ئه‌و كامیرانه‌ی له‌ماڵه‌كه‌دا بۆ چاودێری دانرابوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.