Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:39

زیاتر له‌ 250 هه‌زار که‌س چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌که‌ن

چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تیش به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، به‌ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" راگه‌یاندووه‌، حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 250 هه‌زار چاودێری ناوخۆیی كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن چاودێری پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن بكه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12 مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ناوی بكرێت دووپاتیكرده‌وه‌، 254 هه‌زار كه‌س كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراون، چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و به‌‌سه‌ر 54 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش ده‌بن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌چاودێریكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك چاودێر و چالاكوانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارت و لایه‌نی سیاسی و ده‌سته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.