Erbil 24°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:24

رۆدریگێز ڕێزى زۆرم بۆ ریال ، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ یاری کۆتایی هه‌وڵ ده‌ده‌ین

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی بۆ میدیاكان ده‌دوێت
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ،  ڕۆدریگێز یاریزانى بایرن میونشن له‌باره‌ى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی دواو ڕایگه‌یاند :

ڕێزى زۆرم بۆ ریال مه‌درید هه‌یه‌ ، پێشووتر له‌ریال بووم ، زۆرم خۆش ده‌وێت ، به‌ڵام من ئێستا یاریزانى بایرنم ، هه‌وڵمان له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێن به‌ئه‌نجامێك بگه‌ین به‌یاری كۆتایی 

ڕۆدرێگێز ڕاشیگه‌یاند ، خۆشحاڵم جارێكى دیكه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ یاریگای پێشووم هه‌ستێكى خۆش لام دروست ده‌كات ، ئێمه‌ وه‌ك بایرن له‌ئاستێكى باش و وه‌له‌دۆخێكى ئارام داین كه‌بتوانین قه‌ره‌بووى یاری چوون بكه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ئه‌وه‌ى له‌تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین له‌پێناو گه‌یشتنمان به‌یاری كۆتایی 


رۆدریگێز له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى ڕایگه‌یاند : هه‌ستى خراپم به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و راهێنه‌ر زێدان نیه‌ ، وه‌ك پێشووتر ڕامگه‌یاند زۆریشم خۆش ده‌وێن ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت له‌میدیاكان دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.