بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی چوار شەممە موچەی سێ مانگی وانەبێژی دابەش دەكرێت.
نەبیل حەمە صاڵح بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئاگاداری بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خۆێندنگانە دەكەین كە مامۆستای وانەبێژیان هەیە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 2 ـ 5 ـ 2018 دەتوانن سەردانمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی.
بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئاماژەی بەوەش كردووە، موچەی هەر سێ مانگی 10 و 11و12 ی ساڵی 2017 ی مامۆستایانی وانەبێژ بەسەر یەكەوە دابەش دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.