Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:31

هێمن هەورامی: کوردانی تاراوگە سەلماندوویانە کە دەنگیان بۆ بەرگرییە لە کوردستان

لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە هۆڵەندا
کوردستان TV
#7
100%


هێمن هەورامی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە هۆڵەندا ڕایگەیاند، کوردانی تاراوگە سەلماندوویانە کە دەنگیان بۆ بەرگرییە لە کوردستان.

لە شاری ئەلمیرەی هۆڵەندا، کۆڕێکی فراوان بۆ ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەكان لە دەرەوەی وڵات. بە ئامادەبوونی ستافی ناوچە و سەرجەم ڕێكخراوەكانی ھۆڵەندا و هەڤاڵانی پارتی لەھۆڵەندا ڕێكخرا بوو.

ھەورامی سڵاوی سەركردایەتیی پارتی بە كادیر و لایەنگرانی پارتی و كوردانی تاراوگە گەیاند و ئاماژەیشی بەو بوێرییە كرد كە كوردانی تاراوگە لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا سەلماندیان، دەنگی كوردانی دوورەوڵات بۆ بەرگریكردن بووە لە نیشتمان، كە پارتی سەریڕمییەتی.

ھەورامی ئەو ڕێنمایی و ڕاسپاردانەی كە سەركردایەتیی پارتی بۆ ھەڵبژاردنەكان ھەیەتی، گەیاندییە كوردانی ھۆڵەندا.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ئامانج لە باسکردنی بابەتی خیانەت بۆ گەلی کورد، تەنیا مێژوویەکە و دروستی دەکەین، بۆ ئەوەی خیانەتی دیکەی تێنەکەوێت و گەل نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی بنێرێتە بەغدا، چونکە ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد وەک وانەیەکە و دوا سەنگە، کە کورد لە عێراق دا پێی دەپێورێ.

سەرپەرشتیارەكەی پارتی لە ئەورووپا ئەوەیشی گوت، ئەو ڕاستییانەی لە زاری سەركردەكانی پارتییەوە دەگوترێن، ڕاستییەكی ئازاربەخشە، ھەر لایەن و كەسێك پێی ھەڵبچێت، ئەوا خاوەندارەتی لە خیانەتەكان یەكلا دەكەنەوە و گومان لای ھاووڵاتی ناھێڵێت. لەخستنە ڕووی ئەم بابەتانە بۆ گەلی كورد، تەنیا مەبەستمانە ئەو مێژووەی دروستی دەكەین خیانەتی دیكەی تێ نەكەوێت و گەل نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی بنێرێتە بەغدا. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ھەورامی ئەم ھەڵبژاردنەی وەك وانەیەك بۆ كوردایەتی وەسف كرد و پێی وابوو ئەمە دوا پێوانەیە كە كورد لە عێراقدا پێی دەپێورێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.