Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:20

تێستی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ئه‌نجامدرا

شارەزابوون لە چۆنییەتی دەنگدان
کوردستان TV
#7
100%


یەکەمین تێستی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ئه‌نجامدرا، تێستەکەش لەلایەن کارمەندانی کۆمیسیۆن و هەندێک هاووڵاتیان بوو.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هه‌ولێر و سلێمانی، یەکەمین تێستی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا، تێستەکە لەلایەن کارمەندانی کۆمیسیۆن و هەندێک هاووڵاتیانه‌وه‌ ئەنجامدرا بۆ تاقیکردنەوە و شارەزابوون لە چۆنییەتی دەنگدان.

دەنگدانی ئەم جارەى هەڵبژاردن جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانى تر و لە یەکەم هەنگاودا لەڕێگەى ئامێرێکى ئەلیکترۆنییەوە کارتى دەنگدان و پەنجەمۆری دەنگدەر بەراورد دەکرێت و دواتر وەرەقەی دەنگدان دەدرێتە هاوڵاتییەکە و دواتریش لە ڕێگەى قەڵەمی ئەلیکترۆنییەوە کە مۆرێک لە سەر خانەى دیاریکراو دروستدەکات هاوڵاتیان دەتوانن دەنگ بدەن، دواتر وەرەقەى دەنگدانەکە دەخرێتە سەر سندوقە ئەلیکترۆنییەکە و ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبێت ڕایدەکێشێت و دەنگەکە هەژمار دەکات.

بۆیەکەمجار لە مێژووی عێراق ئامێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکەی مانگی ئایاری ساڵی 2018، بەکاردەهێنرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.