Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:22

پڕۆژەی بە مۆدێرنکردنی سیستەمی گرێبەستی گشتی لە هه‌رێم واژۆ ده‌کرێت

لە ساڵی 2018 دەستپێبكات و لە 2021 تەواوبێت
کوردستان TV
#7
100%


د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و را كاپچى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) له‌ عێراق یاداشتێكیان واژۆكرد به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌ به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستانى عێراق.

د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و را كاپچی، بەڕێوەبەری ئاژانسی كۆری بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (كۆیكا) لە عێراق بە مەبەستی دەستپێكردنی پڕۆژەی بە مۆدێرنكردنی سیستەمی گرێبەستی گشتی لە هەرێمی كوردستان، یاداشتێكیان واژۆكرد.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پلاناندان، حكومەتی كۆریای باشوور بڕی شەش ملیۆن دۆلار بۆ ئەو پڕۆژەیە دەبەخشێت و ئاژانسی كۆیكا ئەركی جێبەجێكردنی لەئەستۆدەگرێت، كە بڕیارە لە ساڵی 2018 دەستپێبكات و لە 2021 تەواوبێت.

پڕۆژەكە خزمەتگوزاری راوێژكاری و دامەزراندنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەكان لە کوردستان لەخۆدەگرێت.

بەڕێوەبەری كۆیكا لە عێراق رایگەیاندووە، ئەو پڕۆژە فاكتەرێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی شەفافیەت لە رێكار و پراكتیزەكانی گرێبەستە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان، کە بەهۆیەوە دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت برەو بە پێوەرەكانی چالاكی و لێپرسینەوە لە سەرجەم رێكارەكانی گرێبەستە گشتییەكان بدات.

عەلی سندی رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی پلاندانان ریفۆرمی لە گرێبەستە گشتییەكان لە ساڵی 2015 دەستپێكردووە، ئێستاش سیستەمێكی نوێ‌ هەیە بۆ گرێبەستە گشتییەكان كە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانە. بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستەمەكە هەنگاوی داهاتووی پلانی ئەو ریفۆرمە دەبێت و بە هاوكاری كۆیكا بەردی بناغەی سیستەمی ئەلیكترۆنی گرێبەستە گشتییەكان دادەنێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.