Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:41

دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی دەمیرتاش و ئۆندەر بەڕێوەچوو

داوای پێنج ساڵ زیندانیكردنی دەمیرتاش دەكرێت
کوردستان TV
#13
100%


دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پارتەکە لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

رۆژی دووشەممە 30/4/2018 لە ئیستەنبوڵ، بەبێ ئامادەبوونی، دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی هەدەپە، بەڕێوە چوو.

 سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو و دادوەریش هەموو پارێزەرەکانی لە دادگا دەرکرد.

پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دەرەوەی دادگاکەدا، پرۆسەی دادگاییەکەیان بە ”شانۆگەری“ی حکوومەتی تورکیا وەسف کرد و داوای ئازادکردنی دەمیرتاشیان کرد.

پرۆسەی دادگاییکردنی هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە بە بڕیاری دادگا بۆ رۆژی 8/6/2018 دواخرا.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا داوای سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی هەریەکە لە دەمیرتاش و ئۆندەری کردووە.

دەمیرتاش لە 4/11/12016 لەسەر سکاڵای داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا تۆمەتی سووکایەتیکردن بە وەـزیری ناوخۆی تورکیا و ئەندامبوون لە ”رێکخراوە تیرۆریستییەکان“ دەستگیر کراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.