Erbil -1°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:24

به‌ ڤیدیۆ.. تیمساحێک هه‌وڵی قووت دانی کامێرایه‌ک ده‌دات له‌کاتى وێنه‌گرتن

كامێراكه‌ به‌رده‌وام له‌ تۆماركردندا بوو له‌و كاته‌ى تیمساحه‌كه‌ هه‌وڵى خواردنى دا
تیمساحێك هه‌وڵی قووت دانی كامێرایه‌ك ده‌دات له‌كاتى وێنه‌گرتن
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك، له‌ یه‌كێك له‌ باخچه‌ گشتییه‌كانى ئوسترالیا له‌ شارى سه‌مه‌سێت، كوینزلاند تیمساحێكى گه‌وره‌ هه‌وڵی قووت دانی كامێرایه‌كی دا له‌كاتى وێنه‌گرتن .

تیم فۆكنه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانه‌ ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمساحێكى گه‌وره‌وه‌ كامێرایێك قووت ده‌درێت، له‌ كاتێكدا كامێراكه‌ دانرابوو و وێنه‌ى ده‌گرت و تیمساحه‌كه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر كامێراكه‌ و هه‌وڵى قووتدانى دا، كامێراكه‌ به‌رده‌وام له‌ تۆماركردندا بوو له‌و كاته‌ى تیمساحه‌كه‌ هه‌وڵى خواردنى دا .

نووسه‌رى ڤیدیۆكه‌ دیارى نه‌كردبوو كه‌ چۆن ئه‌و توانیبوى كامێراكه‌ى ده‌ست كه‌وێته‌وه‌ .
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.