Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:05

خوێندنى باڵا ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پشووه‌که‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ده‌دات

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌باره‌ى پشوه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌  به‌روارى1 -  5 - 2018  كه‌ڕۆژ كرێكارانى جیهانه‌ ، پیرۆزبایی له‌كرێكارانى كوردستان ده‌كه‌ین له‌و ڕۆژه‌ تایبه‌ته‌یان ، له‌دیوانى وه‌زاره‌تمان پشووى فه‌رمیمان ده‌بێت ، له‌باره‌ى ده‌وامى زانكۆكان  هه‌ر زانكۆیه‌ك  پابه‌ند ده‌بێت به‌ ساڵنامه‌ى  تایبه‌ت به‌پشوه‌كانى خۆیانیان و كار به‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌پێشتر دایان ڕێشتووه‌ 

یه‌كى ئایاری هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كرێكاران ،  ئه‌و ڕۆژه‌ پشووى فه‌رمى ده‌بێت له‌ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، له‌ڕونكردنه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدووشه‌ممه‌  وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه‌ تایبه‌ت به‌هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى  په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و دهۆك پابه‌ند ده‌بن به‌ تاقى كردنه‌وه‌كانیان پشوویان نابێت سبه‌ى سێشه‌ممه‌ . 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.