Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:31

سلێمانی.. که‌سێک 82 وه‌ره‌قه‌ی حه‌جاجێک ده‌دزێت

له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ حه‌ج‌و عومره‌ی‌ سلێمانی‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌دزینی‌ بڕی‌ 8200 دۆلاری پاره‌ی حه‌جی حاجییه‌ك.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: پاش ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ دانیشتوی‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌ڵادزێ، سه‌ردانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ حه‌ج‌و عومره‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و بری‌ هه‌شت هه‌زارو 200 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ پێده‌بێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ لێ ده‌دزرێت.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی ورد، توانرا ئه‌مرۆ 2018/4/30، له‌چالاكییه‌كانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تاوان دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆلینه‌وه‌كان به‌ده‌وامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.