Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:46

به‌رامبه‌ر به‌ سوکایه‌تى کردن به‌ ئافره‌تان داواکاری گشتى هاته‌ ده‌نگ

له‌ ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان،  كە وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تى ڤى ناردووه،  كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ چیتر قه‌بوڵ كراو نیه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر گروپ و توێژو لایه‌نێك سوكایه‌تى به‌كاندیدانى ئافره‌ت بكرێت له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستى پێكردووه‌ له‌ سوكایه‌تى به‌كاندیدان تایبه‌ت كاندیدانى ئافره‌ت، ئێمه‌ ڕێو شوێنى توند له‌ به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌ به‌ر و ڕووبه‌رووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ گرته‌ و وێنه‌ى كاندیدان بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ سوكایه‌تى بێت پێیان.

سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى نیگه‌رانى خۆشى له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كان و وێنه‌كان ڕاگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ ماڵپه‌ر و ده‌زگای میدیایی كه‌ ئه‌مه‌ش سوكایه‌تیه‌ به‌ئافره‌تى كورد ده‌كرێت .

له‌ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا سوكایه‌تی به‌ ژماره‌یه‌ك كاندیدى ئافره‌ت كراوه‌  له‌ لیست و قه‌واره‌ جیاوازه‌كان به‌ مه‌به‌ستى لێدان و سوكایه‌تى پێكردن و ناشیرن كردنى.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.