عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامار‌و چالاكی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندو وتی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له حه‌فتاو شه‌ش هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ركراون، كرێكاری بیانیش هه‌مان مافی كرێكارێكی خۆماڵی هه‌یه له وه‌رگرتنی كۆتایی خزمه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی بڕی سێسه‌دو شه‌ست ملیار دینار له سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه كه مافی كرێكاره‌و ناچێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند: پاره‌ی سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نافه‌وتێت له هه‌ر كات و شوێنێكدا بێت .
وتیشی 203 كه‌سی خانه‌نشینمان هه‌یه كه دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانیش مانگانه 70 هه‌زار دینار له‌سه‌ر مووچه‌كانیان وه‌ك مینحه زیاد ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.