Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 18:21

کۆمیسیۆن لەبارەی دەنگدانی تایبەت روونکردنەوە دەدات

7ی مانگ دواڕۆژی وەرگرتنەوەی كارتەكان
کوردستان TV
#7
100%


كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە رێگەی نوسینگەی هەرێمی كوردستانەوە لیستی دەنگدەرانی تایبەتی وەزارەتەكانی رادەست بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکاریکردن بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەردەوامە، ئەمڕۆش دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە و تۆماری دەنگدەرانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی رادەستی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ کرد، هاوکات ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ دەنگدانی ئاوارەکانیش بەردەوامن.

كۆمیسیۆن داواشیكرد، دەنگدەرانی تایبەت بە هەمان شێوەی دەنگدەرانی گشتی، هەوڵی ئەوە بدەن هەموو كارتی دەنگدانیان هەبێت و دەنگ بدەن.

وتیشی "ئەوە بەشێك بووە لە پرۆسەی ئامادەكارییەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراقدا بەتایبەتی لە نوسینگەی هەرێمی كوردستان".

لەلایەن خۆیشیەوە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە بە وەكالەت وتی "بەپێی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەی كراوە، سوپاسی كۆمسیۆن دەكەین كە هاوكاریمان دەكەن و لیستەكانمان بۆ ئامادە دەكەن، ئێمەش داوا دەكەین كارمەندان هەموو كارتەكان وەربگرنەوە و 7ی مانگی داهاتوش دوا رۆژی وەرگرتنەوەی كارتەكانی دەنگدانی تایبەتە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.