Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:12

خانه‌واده‌ی شه‌هیدێکى که‌رکوک ده‌رگایان به‌ڕووی عه‌بادى دا نه‌کرده‌وه‌

ڕه‌تیان كرده‌وه‌ پێشوازى لێ بكه‌ن
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران عێراق سه‌ردانى شارى كه‌ركوكى كرد ، به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌ئاهه‌نگ گێڕانى كاندیدانی لیسته‌كه‌ى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، دوای به‌شدارى له‌ئاهه‌نگى لیسته‌كه‌ى ، حه‌یده‌ر عه‌بادى ویستویه‌تى سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ بكات ،یه‌ك له‌و خێزانانه‌  په‌یوه‌ندى كراوه‌ به‌بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید ڕاید ده‌شتى عه‌زیز به‌وه‌ى عه‌بادى سه‌ردانتان ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ى شه‌هید راید ده‌شتى ڕه‌تى ئه‌و سه‌ردانه‌یان كرده‌وه‌ ئاماده‌ییان ده‌ڕنه‌برى بۆ پێشوازى له‌سه‌رۆكى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق كه‌به‌بڕیارى  ناوبراو له‌ 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك هێرشى سه‌ربازى  كرایه‌ سه‌ر و داگیرا كرا ، وه‌ نزیكه‌ ی 200 هه‌زار هاوڵاتى كورد له‌شار له‌سه‌ر شوێن و پێگه‌یان شاره‌كه‌یان جێهێشت به‌هۆكارى قه‌بوڵ نه‌كردنى هێزى سه‌ربازى زۆره‌ ملێ و داگیر كارى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزێك كه‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى له‌شاره‌كه‌ جێ به‌جێ ده‌كات ، به‌م هۆكارانه‌ ئه‌و ناڕه‌زایی و گلله‌ییانه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هید راید ده‌شتى عه‌زیز ئاراسته‌ى عه‌بادى كرا پێشوازى له‌كه‌سێك ناكرێ كه‌ئه‌م دۆخه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركوك دا هێناوه‌ و داگیرى كردووه‌ 

 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.