Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 06:04

به‌فه‌رمى سێڤیا راهێنه‌ره‌که‌ى دورخسته‌وه‌

پێگه‌ى فه‌رمى سێڤیا 9 یاریه‌ سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌
کوردستان TV
100%


به‌بڕیارێكى كارگێری یانه‌ى سێڤیاى ئیسپانى له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ ، بڕیاریان دا به‌دورخستنه‌وه‌ى مۆنتێلا له‌ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ ئه‌میش به‌هۆكارى نه‌بوونى ئه‌نجام له‌به‌شداریان له‌خوله‌كانى ئیسپانیا ، ئه‌وروپا ، جامى شادا  ، ناوبراو نه‌یتوانیوه‌ كارێك بكات یانه‌كه‌ نزیك بكاته‌وه‌ له‌هه‌نگاو نان و ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خوله‌كاندا . 
ڕۆژى هه‌ینى له‌ده‌ستپێكى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى لالیگادا سێڤیا دووچارى شكست هات له‌به‌رامبه‌ر لێڤانتى به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك 

پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ دورخستنه‌وه‌ى مۆنتێلا به‌هۆى ئه‌و زنجیره‌ شكستانه‌یه‌ كه‌دووچارى یانه‌كه‌ بوو كه‌له‌9 یاریدا سێگیا براوه‌نه‌بووه‌  ، له‌پێنج یاریدا شكستى هێنا و له‌چوار یاریدا یه‌كسان بووه‌ ، كه‌دواین شكستمان له‌به‌رامبه‌ر لیڤانتى بووه‌ 

پێگه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌مه‌راسیمێكدا  یاریزانان و هه‌واداران مه‌راسیمى ماڵئاوایی بۆ مۆنتێلا ڕێك دێخین وه‌ك ڕێزێك كه‌له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌بووه‌ له‌و ماوه‌یه‌ى كارى كردووه‌ 

مۆنتێلا له‌ كۆتایی سالێ 2017 ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى سێڤیاى وه‌رگرت ، له‌ 28 یاریدا  ، 11 سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌ 10 یاریدا دووچارى شكست هاتووه‌ ، له‌ 7 یاریدا دووچارى یه‌كسان بوون بووه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.