Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:19

رۆژنامه‌یه‌کی له‌نده‌نی: سیستانی چه‌ند بڕیارێکی گرنگ له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ده‌دات

له‌ وتاری رۆژی هه‌ینی داهاتوودا
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی له‌نده‌نی له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق هه‌ینی داهاتوو چه‌ند بریارێكی گرنگ له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌دات.

رۆژنامه‌ له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی شاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاندووه‌ ، یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانی سیستانی له‌ وتاری رۆژی هه‌ینی داهاتوودا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كان ده‌خاته‌روو.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ رۆژناكه‌ دركاندووه‌ كه‌ راسپارده‌كانی سیستانی تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پێویستی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ده‌نگدان به‌ به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ پاڵپشتی ئه‌و لیسته‌ی كه‌ خۆی به‌ نوێنه‌ری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌زانێ، به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لیستی فه‌تح-ی سه‌ر به‌ هادی عامری، نزیك له‌ ئێران.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌: سیستانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌دات كه‌ خه‌ڵكی خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ ده‌نگدان به‌ لیستی فه‌تح، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ بارزگانی به‌ خۆینی فیداكاران بكه‌ن.

هاوكات سیستانی له‌ وتاره‌كه‌یدا داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ تاقی مه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر تاقی كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ستی له‌ نوری مالیكییه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.