له بەرزاییەکانی چیای دێل هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا و شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولا روویدا بههۆیهوه چهند گوندێك چۆڵكران.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی 27ـی 4ـی 2018 بەسوود وەرگرتن لە نالەباری کەش و هەوا له بەرزاییەکانی چیای دێل کە ئێستا سەربازگەیەکی تورکیای لێیە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا و شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولا روویدا.
شەڕو پێکدادانهكه تا چەند خولەکێک لەمەوبەر بەردەوام بوو، هاوکات ، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیاش بەچڕی تۆپبارانی ناوچەکەیان کرد .
ههر بههۆی ئهم شەڕو پێکدادانهوه له گوندی لێلکان گوللـە ئارپێچیەک بەر خانوویی هاووڵاتیهك به ناوی فازل سەعید كەوتووە و شەڕو پێکدانەکان مەترسی زۆریان بۆ سەر هاووڵاتیان و دانیشتوانی گوندو ئاواییەکانی دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان دروست کردووە .
ههروهها ههر بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە چیای دێل و بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیا، دانیشتوانی هەریەک لە گوندهكانی لێلکان و خەلیفان و سیران و هەلکێڕا و گوڕەشێر و گوشا گوندەکانیان چۆڵکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.