بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مێرگەسۆر دەستگیرکردنی گروپێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند.
دوای چاودێریەکی وردی هەواڵگهری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی مێرگەسۆر و دوای ئەوەی زانرا کە لە خالی شانەشا بڕێک ماددەی هۆشبەر داخیلی هەرێم دەکرێت، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی هەواڵگەری و چاودێری و بە دواداچوونی ورد توانرا دەست بەسەر نزیکەی 50 کیلۆ ماددەی هیرۆئێن دابگرن.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی مێرگەسۆر رایگەیاند: تۆمەتباری سەرەکی باندەکە ناوی (ر ، ت ، ئەلف ) و دانیشتووی زاخۆیە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ دەستگیر کراوە، ئەم باندە ویستوویانە ئەو ماددەهۆشبەرە رەوانەی دەرهوەی کوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.