به‌هۆی رووداوی سروشتی لافاوی له‌ناكاو له وڵاتی ئیسرائیل نۆ كه‌س خنكان.
ئه‌م نۆ كه‌سه وه‌ك به‌شێك له گروپێكی 25 كه‌سی بوون كه به مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانی شاخه‌وانی سه‌ردانی ناوچه‌ی نزیك ده‌ریای مردوویان كردبوو و تووشی ئه‌م رووداوه سروشتیه هاتوون.
ئه‌مه‌و به‌هۆی رووداوی لافاوه‌كه‌وه نۆ كه‌س له‌وان خۆیان پێ ده‌رباز نه‌كراوه و خنكاون و هاوكات یه‌كێكی دیكه كه ئافره‌ته تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام 15 كه‌سه‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سه‌ر به تیمه‌كانی فریاگوزاری و سوپای ئیسرائیل رزگار كراون.
دیاره ته‌رمی نۆ كه‌سه‌كه خنكاوه‌كه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا گه‌ڕان به شوێن كه‌سی ده‌یه‌م كه ئافرته به‌رده‌وامه و گومان ده‌كرێت به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه خنكابێت.
دیاره ئه‌م گروپه 25 كه‌سیه بۆ په‌یوه‌ست بوونیان به سوپای ئیسرائیل وه‌ك خۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان چوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
پێشتریش كه‌شناسی ئیسرائیل هۆشیاری بڵاوكردبووه كه ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌ڵسانی لافای له‌ناكاو له هه‌نێك ناوچه‌ی ئیسرائیل هه‌یه، هاوكات لافاو به‌شێكی به‌رچاو له بیابانی یه‌هودیه‌ی گرتووه‌ته‌وه .
هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه‌وه ریۆڤین رێڤڵین سه‌رۆك كۆمار و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.