دوێنێ پینج شه‌ممه 26ـى نیسانى 2018, كۆشكى سپى وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور بڵاوكرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنێ له وته‌یه‌كدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه ئه‌و بیرۆكه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان مایك پۆمپیۆ و كیم جونگ به باش ده‌بینى.
دوابه‌دواى لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ، ساره سانده‌رز وته‌بێژى كۆشكى سپى دوو وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكور بڵاوكرده‌وه.
ساره سانده‌رز وێنه‌كانى له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و له ژێریدا نووسیویه‌تى " پۆمپیۆ كارێكى نایاب ده‌كات یارمه‌تى سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات و تا ڕابه‌رى هه‌وڵه‌كانمان بۆ نه‌هێشتنى چه‌كى ئه‌تۆمى له نیمچه دوورگه‌ى كۆریاى باكوور" بكات.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ كه‌ناڵى فوكس ئاند فریند وتى وا دانه‌نرابوو پۆمپیۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ بكات، به‌ڵام ده‌رفه‌تێك رێكخراوه له كاتى گه‌شته‌كه‌ى پۆمپیۆ ئه‌وان خۆیان له ڕاستیدا ئه‌و چاوپێكهوتنهیان ڕێكخستووه و دیدارهكهشیان ته‌نها بۆ سڵاوكردن له یه‌كتر بووه.
هاوكات هیچ زانیاریه‌كى لۆجیستى باس نه‌كراوه و ناشزانرێت ده‌رباره‌ى كارى گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان و دابین كردنى پێداویستیه‌كان بۆ لوتكه مێژوویه‌كه‌ى كه بڕیاره له نێوان دۆناڵد ترمپ و كیم چۆن بكرێت، به‌ڵام تره‌مپ له درێژه‌ى قسه‌كانى وتویهتى كه ئه‌و چوار بهروار و پێنج شوێنى شاراوهشى بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ره‌چاو كردووه.
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.