Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:48

قۆناغی پاشایه‌تی

با مناڵه‌كانمان فێر نه‌كه‌ین چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن به‌ڵكو بافێریان بكه‌ین چۆن له‌دنیا بگه‌ن
ِAizid Esmihel
کوردستان TV
100%

ده‌ڵێن قۆناغێك هه‌یه‌ له‌ژیان پێ ی ده‌ڵێن قۆناغی پاشایه‌تی كاتێك ده‌گه‌یته‌ ئه‌م قۆناغه‌زۆر گرنگی به‌شته‌كان ناده‌یت تێكه‌ڵی هه‌موو گفتووگۆیه‌كیش نابیت ئه‌گه‌ر بچیته‌ گفتوگۆیه‌كیش هه‌وڵ ناده‌ی بیسه‌لمێنی كه‌ئه‌وه‌ی مناقشه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات هه‌ڵه‌یه‌.

له‌م قۆناغه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك درۆت بۆ بكات گوێ ی بۆ شل ده‌كه‌یت به‌ئاره‌زوی خۆی درۆ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆت ڕاستیه‌كانیش ده‌زانیت هه‌رگیز واشی نیشان ناده‌ی كه‌درۆ ده‌كات.

له‌م قۆناغه‌ ده‌گه‌یته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ كه‌تۆ ناتوانیت جیهان بگۆڕیت بۆیه‌ نه‌زان هه‌ر به‌نه‌زانی ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌رچه‌ند خوێنده‌واریشت بێت گه‌مژه‌ش هه‌ر به‌گه‌مژه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دكتۆراشی هه‌بێت.

له‌م قۆناغه‌ بیر له‌هیچ گرفتێك ناكه‌یته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت له‌درێژه‌ دان به‌ژیانی ئاسایی. له‌م قۆناغه‌ وه‌ك پاشا به‌شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌یت كه‌شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن وفێڵ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌پێناو هه‌ندێ شت كه‌هیچ به‌هایه‌كیان نیه‌.

له‌م قۆناغه‌ تێ ده‌گه‌ی كه‌هیچ خۆشیه‌ك تاسه‌ر نابێت یان له‌وانه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ غه‌مێكی قوڵ یانیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌م قوناغه‌ باوه‌ڕت به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر زیاتر ده‌بێت.

له‌م قۆناغه‌ ده‌گه‌یته‌ ئه‌وقه‌ناعاته‌ی كه‌ چ كاتژمێرێكی300دۆلاریت له‌ده‌ست بێت یان 3000دۆلاری هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌ چونكه‌ هه‌ردوكیان هه‌مان كاتت ده‌ده‌نێ.

وئه‌گه‌ر جیزدانه‌كه‌ت نرخی 30 دۆلار بێت یان 300هه‌مان شته‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ناویه‌تی ناگۆڕێ هه‌روه‌ك خۆیه‌تی.

ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ته‌نیایێ بكه‌ی له‌خانوه‌كی گه‌وره‌ بژیت یان بچووك هیچ له‌بارودۆخه‌كه‌ت ناگۆڕێت.

له‌م قۆناغه‌ تێ ده‌گه‌یت كه‌به‌خته‌وه‌ری په‌یوه‌ست نیه‌ به‌شته‌ مادیه‌كان چونكه‌ له‌فڕۆكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ركورسی گرانبه‌ها دانیشیت یان كورسی ئاسایی هه‌رده‌گه‌یته‌ شوێنی مه‌به‌ست.

بۆیه‌ با مناڵه‌كانمان فێر نه‌كه‌ین چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن به‌ڵكو بافێریان بكه‌ین چۆن له‌دنیا بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌گه‌وره‌بوون سه‌یری به‌های شته‌كان بكه‌ن نه‌ك نرخه‌كه‌ی.

ئاماده‌ كردنی / م. ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.