Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:51

رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حمودى حه‌فید بۆ خه‌ڵکى کوردستان

ئه‌و كه‌سه‌ى لە رەوتی حیکمەدا خۆى كاندید كردووه‌ دوور و نزیک هیچی ئێمە نیەو ئاگاداریشمان کردۆتەوە کە جارێکی تر کاری وادووبارە نەکاتەوەو
کوردستان TV
#7
100%

 

هاوڵاتیانی خۆشەویست
ئەم عیسی ناوە کە بەناوی شێخ محمودی حەفید بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخۆی دەکات لە رەوتی حیکمەدا دوورو نزیک هیچی ئێمە نیەو ئاگاداریشمان کردۆتەوە کە جارێکی تر کاری وادووبارە نەکاتەوەو بەهیچ شێوەیەک لێ ی قبوڵ ناکەین و ڕووبەڕووی دادگاو یاسای دەکەینەوە ، ئاشکرایە ئەو ڕێچکەو ئاراستەیەی ناوبراو و هاوڕێکانی گرتویانەتە بەرهیچ خاڵێکی هاوبەش لەنێوان خەبات و ڕێبازی شێخ محمود و شۆڕشەکەی پێکیانەوە گرێ نادات . هەروەها ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم مصگفی برام کە چۆتە ڕیزەکانی ڕەوتی حیکمە دورو نزیک پەیوەندی نەبەئێمەوە نە بەبنەماڵەی حەفیدەوە نیە ٠
نیگەرانین لەو کاروکردەوانەی و نامانەوێ بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە مێژووی پاک و خەباتی یەک سەدەی ئەم بنەماڵەیە لەکەدار ببێت ، بۆیە نەک هەر برا بەڵکو هەر کەسێک لە بنەماڵەکەمان کارێک بکات کە پێچەوانەی خواستی ئێمەو گەلەکەمان بێت بێ بەری دەکەین ، ئەگەر هەرتاکێکی کوردیش ڕەفتارێکی هاوشێوە بکات هەمان تێڕوانینمان بۆی هەیە ، لەدیدی ئێمەدا هەر کوردێکی خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز بەکوردستان نەوەی شێخ محمودی حەفیدە ، چونکە شێخ محمود خەباتی بۆ مافەڕەواکانی نەتەوەی کورد کردو جگە لە ( سەربەخۆیی کوردستان ) هیچ ئامانجێکی تری نەبوە ، باهەموو جەماوەری کوردستان بزانن ئێمە لەم جۆرە کەسانە بێ بەرین ، بەڵێن دەدەین هەروەکو هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەباتی کوردایەتیدا نەوەستاوین بەشانازیەوە بەردەوام دەبین لەخزمەتی گەل و نیشتیمانەکەمان تاگەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی شێخی نەمرو نەتەوەی کورد ٠
سەرکەوتوبێت ئیرادەی گەلی کورد سەرشۆڕی بۆ هەرکەسێک لە پێناوی دەستکەوت و سامان و پۆستدا پشت دەکاتە نیشتیمان ٠
محمود حەفیدزادە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.