له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر فیلمی دیكۆمێنتاری " ئایلان " كه له لایه‌ن زانكۆی نۆڵج به‌رهه‌مهێنراوه ،له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ئیتالیا به‌شداری ده‌كات و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان له پێشبركێدا ده‌بێت .
جوبرائیل ئاشكرایده‌كات فیلمی " ئایلان " بۆ به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی " رۆما سینه‌ما دۆكیۆمێنتهر " ده‌چێته وڵاتی ئیتاڵیا و هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان ده‌دات .
ئه‌م فیلمه باس له ئایلان ناوێك ده‌كات كه له دوای هه‌ڵگیرسانی شهر له سووریا ، له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی به‌ره‌و تاراوگه به‌رێده‌كه‌ون ،به‌ڵام مخابن به‌ر له‌وه‌ی بگاته شوێنی مه‌به‌ست شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی .
جوبرائیل ئهبووبهر له سالی 1983 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و له ساڵی 2001 ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و له 2010 ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات ، نزیكه‌ی له 40 كورته فیلم و 13 فیلمی سینه‌مایی درێژدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.