Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:32

‌پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

سۆران عومه‌ر گوتبووی تائێستا چاره‌نووسی فه‌رھاد پیرباڵ نادیاره‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌ شوێنێكی تایبه‌ته‌ له‌ گرتوخانه‌ و ئه‌و قسانه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت كه‌وا ناهێلن به‌ڕێزیان خانه‌واده‌كه‌ی و خزم و كه‌سه‌كانی ببینێت دووره‌ له‌ راستی.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ "دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ وه‌كو راگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت به‌ڵكو له‌ شوێنێكی تایبه‌ته‌ له‌ گرتوخانه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر.

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ هاتووچۆی كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی و برا و خوشكه‌كانی ببینێت و سه‌ردانی بكه‌ن.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ی و ئه‌و قسانه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت كه‌وا ناهێڵن به‌ڕێزیان خانه‌واده‌كه‌ی و خزم و كه‌سه‌كانی ببینێت دووره‌ له‌ راستی.

پێشتر سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "تائێستا چاره‌نووسی فه‌رھاد پیرباڵ به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ و پۆلیسی ھه‌ولێر به‌رپرسیاره‌ له‌ژیان و سه‌لامه‌تی ناوبراو.

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 12ی ئازاری 2018، عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ "دوای ئه‌وه‌ی  سكاڵا له‌سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ تۆماركرا، به‌ پێی ماده‌ی 226 ده‌ستگیركراوه‌ و ماده‌كه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌  كه‌ به‌بێ هیچ هۆكارێك قسه‌ی نه‌شیاو یان ناوزڕاندنی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن.

عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت وتی‌: له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی، فه‌رهاد پیرباڵ له‌ ژوورێكدا دانراوه‌ و پزیشكی ده‌روونی بۆ دابینكراوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخی بكات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بێته‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ركاره‌كه‌ی.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای پشكنینه‌ پزیشكه‌كان هۆكاره‌كانی تێكچوونی باری ده‌روونی پیرباڵ له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرا ده‌كه‌ین، دواتریش دادگا بڕیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

پێشتر فه‌رهاد پیرباڵ، نوسه‌ر و مامۆستا زانكۆ به‌خێرایی له‌ شه‌قامه‌كانی  شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبیلی لێخوری و دواتر هێرشیكرده‌ سه‌ر مونا قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پێشكه‌وتنی‌ توركمان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ی ناوبراوی به‌ نه‌خۆشی ده‌رونی ناوبرد و رایگه‌یاند كه‌ "به‌ هیچ جۆرێك سكاڵا دژی  فه‌رهاد پیرباڵ تۆمارناكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.