Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:30

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و رووسیا و ئێران له‌ مۆسکۆ کۆده‌بنه‌وه‌

تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌كرێت له‌مه‌ودوا بهاوێژرێن
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی گرنتیكاری قۆناغی ئاستانا توركیا، رووسیا و ئێران رۆژی شه‌ممه‌ له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، رۆژی 28ی نیسان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئێرانیییه‌كه‌ی، محەمەد جه‌واد زه‌ریف له‌ مۆسكۆ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی هاریكارییه‌كانی نێو میكانیزمی ئاستانا تاوتوێده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌كرێت له‌مه‌ودوا بهاوێژرێن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.